
رابه‌ر سه‌دیق عه‌لی گه‌نجێکی کورده و له شاری ئه‌لبۆرگ له دانمارك ده‌ژی . ئه‌م کوره به‌هره‌مه‌نده زۆرجار و له زۆر شوێن نمایشی زۆر سه‌رنج راکێش به سواری پاسکیله‌که‌یه‌وه ده‌کات . رابه‌ر نزیکه‌ی دوو ساڵه خه‌ریکی ئه‌م کاره‌یه و تا راده‌یه‌کی زۆر سه‌رکه‌وتوه.
باوك و دایکی رابه‌ر هانده‌ر و پشتگیری زۆری کوره‌که‌یان ده‌که‌ن له‌م کاره‌دا .
رابه‌ر له سه‌ردانێکیدا بۆ شاری کۆپنهاگن ،نمایشێکی زۆر جوان و سه‌رنج ڕاکێشی پێشکه‌ش کرد که بوو به جێگای خۆشحاڵی ئه‌و خه‌ڵکه زۆره‌ی که کۆبووبوونه‌وه بۆ سه‌یرکردنی نمایشه‌که.
کامێرای کورد تی فی له‌وێ ئاماده‌بوو بۆ وێنه گرتنی نمایشه‌که .
رابه‌ر عاشقی پاسکیله‌که‌یه‌تی و ئاماده نییه بۆ هیچ شتێك ده‌ستبه‌رداری بێت . رابه‌ر هه‌موو ڕۆژێك به سواری پاسکیل ئه‌چێت بۆ قوتابخابه و هه‌ندێ جار پشتاو پشت پاسکیله‌که‌ی لێده‌خورێ، ته‌نانه‌ت جارێك له‌سه‌ر ئه‌م جۆره پاسکیل سواریه له لایه‌ن پۆلیسه‌وه سزای پاره‌ی بۆ نوسراوه .
رابه‌ر زۆر حه‌ز ده‌کات بگاته قۆناخی پرۆفیشناڵی له‌م کاره‌یدا و ڕۆژێك سه‌ردانی کوردستان بکات و ئه‌و به‌هره‌یه‌ی خۆی نیشانی خه‌لکی ئه‌وێ بدات . شایه‌نی باسه که رابه‌ر له به‌رنامه‌ی ته‌له‌نت و له که‌ناڵی یه‌کی ته‌له‌فزیۆنی دانمارك به‌شداری کردووه وبۆته جێگای سه‌رنجی خه‌ڵکانی به‌شداربووی پرۆگرامه‌که و خه‌ڵکی دانمارك.
ستافی کورد تی فی ده‌ست خۆشی له کاکه رابه‌ر ده‌کات وهیوای سه‌رکه‌وتنی بۆ ده‌خوازێت .
© Property of KurdTv 2009





