
مزگێن کچه کوردێکی هونه‌رمه‌ندی باکوری کوردستانه و له شاری کۆپنهاگن له دانمارك ده‌ژی.
مزگێن کیژێکی زۆر چالاکه و له زۆربه‌ی بۆنه میللیه‌کانی کوردی و دانمارکی ده‌رکه‌وتنی به‌رچاوی هه‌یه و به ده‌نگه خۆشه‌که‌ی به گۆرانی به‌شداری ده‌کات.
رۆژی ٢٦/١١/٢٠٠٩ مزگێن له لایه‌ن ڕێکخراوی هاریکاری په‌ناهه‌نده‌ی دانمارك بانگهێشت کرا .
مزگێن به هاوکاری هه‌ریه‌ك له ئه‌نیس ئه‌حمه‌د که ئامێری ته‌مبور ئه‌ژه‌نێ و ئه‌نده‌رس هۆنۆر که ئامێری سه‌کسه‌فۆن ده‌ژه‌نێ کۆنسێرتێکی قه‌شه‌نگیان پێشکه‌ش کرد‌و چه‌ند گۆراییه‌کی کوردی ڕه‌سه‌نیان پێشکه‌ش به ئاماده‌بووان کرد، شایه‌نی باسه که هیچ کام له دوو ئامێر ژه‌نه‌ی له‌گه‌ڵ مزگێن به‌شدار بوون کورد نین ، به‌ڵام ئه‌وه‌نده به شه‌وق و حه‌زه‌وه ئاوازه کوردییه‌کانیان نه‌ژه‌نی که شێوه هاڕمۆنیه‌کی جوانیان پێکهێنابوو .
کامێرای کورد تی فی ئاماده‌ی ئه‌و کۆنسێرته بوو .
. مزگێن ئێستا سه‌رقاڵی ئاماده کردنی سی دییه‌کی تازه‌یه هیوای سه‌رکه‌وتنی بۆ ده‌خوازین
© Property of KurdTv 2009





