
ناوه‌ندی چاك له رۆژانی ٢٧/٢٨/٢٩ ی ئه‌م مانگه کۆنگره‌ی سێیه‌می خۆی له دانمارك به سه‌رکه‌وتوویی به‌ست . ناوه‌ندی چاك ڕێکخراوێکی سه‌ربه‌خۆیه‌و سه‌ر به هیچ حیزبێکی سیاسی نییه. ئه‌م ڕێکخراوه له ٦/١/٢٠٠٢ دا ڕاگه‌یه‌نرا. چاك له‌سه‌ر پرسه‌کانی کۆمه‌ڵکوژی و ژینۆساید که به‌رامبه‌ر گه‌لی کورد کراون و ده‌کرێت کار ده‌کات . ئامانجی چاك هه‌وڵدانه بۆ دووباره نه‌بوونه‌وه‌ی تاوانی کۆمه‌ڵکوژی و ژینۆسایدی گه‌لی کورد و کێشکردنی تاوانباران و جێبه‌جێکه‌رانی ئه‌و تاوانانه بۆ دادگای نێوده‌وڵه‌تی . ناه‌وندی چاك هه‌وڵ ده‌دات بۆ دیاری کردنی ڕۆژی ١٦/٣ ، وه‌ك ڕۆژی جیهانی دژ به به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیایی و کۆمه‌ڵکوژی ، هه‌روه‌ها ڕۆژی ١٤/٤ وه‌ك ڕۆژی ئه‌نفال له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و ده‌ره‌وه .ناوه‌ندی چاك له کاتی دروست بوونییه‌وه تا ئێستا ژماره‌یه‌کی زۆر چالاکی گرنگی ئه‌نجام داوه . شایه‌نی باسه که که کۆنگره‌که به شێوه‌یه‌کی ئاشکراو به چاودێری ڕاسته‌وخۆی میوانان به‌سترا .
کامێرای کورد تی فی ئاماده‌ی کۆنگره‌که بوو .
© Property of KurdTv 2009





